SmartEx Home IoT
پلاکی زیرەکی
پلاک و تەقسیمی زیرەک

پلاکی زیرەکی

ئێستا لەگەڵ پلاکی زیرەكی Wi-Fi دەتوانی ماڵەکەت بکەی بە سمارت و لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی ئامێرە کارەباییەکانت بکەی بە مۆبایل لە رێگای ئینتەرنێتەوە، چ لە ماڵ بیت یان دەرەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئامێرەکان دابگیرسێنی یاخود بیانکوژێنیتەوە.

WiFi + Bluetooth16 ئەمپێرپێوانی کارەبا
$ 12
جۆری فیش

دەربارەی ئەم ئامێرە

ئێستا لەگەڵ پلاکی زیرەكی Wi-Fi دەتوانی ماڵەکەت بکەی بە سمارت و لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی ئامێرە کارەباییەکانت بکەی بە مۆبایل لە رێگای ئینتەرنێتەوە، چ لە ماڵ بیت یان دەرەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئامێرەکان دابگیرسێنی یاخود بیانکوژێنیتەوە.

هەندێك لە تایبەتمەندیەکانی: 🔹 لە ڕێگەی WiFi وە بە ئەنتەرنێتەوە دەبەسترێ. 🔹 پێوانی بەکارهێنانی کارەبا و هەژمارکردنی نرخەکەی. 🔹 تۆمارکردنی هەموو پێکردن و کوژانەوەیەك Switch Logs. 🔹 دانانی کاتی پێکردن و کوژانەوە schedule. 🔹 دانانی کاتێك بۆ کوژانەوە داوی هەر پێکردنێك inching mode . 🔹 دانانی کات بۆ کوژانەوە دوای ماوەیەك Countdown. 🔹 پێکردن و کوژانەوە بە فەرمانی دەنگی Alexa و Google Assistant. 🔹 توانای شەێرکردن لەگەل تەواوی ئەندامانی خێزان Sharing control. 🔹 لە ڕێگەی Bluetooth یش کۆنترۆل دەکرێ لە کاتی نەبوونی وای فای و ئینتەرنێت. 🔹هەروەها دەتوانرێ لە رێگای دوگمەی پێ بکرێت یان بکوژێتەوە Manual switch. 🔹بە گرەنتی یەك ساڵ.

تایبەتمەندییەکان

تۆڕهەردووی WiFi 2.4 GHz و Bluetooth، کاتێك WiFi نییە بە Bluetooth کاردەکات
جۆری فیشسێ دەرزی UK، یان دوو دەرزی EU
پلاكگشتی (MF)
کۆنترۆڵئەپی مۆبایل Smart Life و Tuya، فەرمانی دەنگی Alexa و Google Assistant، دوگمەی سەر پلاکەکە
پێوانی کارەبابەکارهێنانی کارەبا دەپێوێت و نرخەکەی هەژمار دەکات
تایمەرجۆرەکانی schedule و countdown و inching
زیاترتۆماری پێکردن و کوژانەوە، شەێرکردن لەگەڵ خێزان
توانای کارەبا16 ئەمپێر
کارەبا100 تا 250 فۆلت، 50/60 هێرتز
قەبارە58 × 45 × 33 مم
پلەی گەرمی کارکردن−20 تا 60 پلە
ڕەنگسپی
گەرەنتییەك ساڵ
کۆدی کاڵاSXH10001076